کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە ئاوایی نێی مەریوان

08:42 - 25 گەلاوێژ 2726

ڕۆژی هەینی ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠٥، کاک ئەحمەد بەدەخش ناسراو بە "ئەحمەو لالە حەمەشەریف"، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و ژینگەپارێز و حیزبخۆشەویست، لە ئاوایی نێی سەر بە شاری مەریوان، بەهۆی وەستانی دڵەوە و لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کاک ئەحمەد مرۆڤێکی و حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر و دۆستی ژینگە و هەروەها کەسێکی جێگەی متمانەی خەڵکی نێ و ئاواییەکانی بەری بەگزادە بووە.

ناوبراو هونەرمەندێکی دەنگخۆش بوو کە لە زۆربەی بۆنە و خۆشییە فولکلۆرییەکاندا بەشداریی دەکرد و کۆڕەکەی دەڕازاندەوە.

ناوبراو بەهۆی ئەوەی کوڕێکی پێشمەرگە بووە، بەردەوام لەژێر گوشاری دەزگا بەناو ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمدا بووە و چەندین جاریش دەسبەسەر کراوە و ئازار دراوە.

کوڕێکی کاک ئەحمەد بە ناوی موختار بەدەخش چەندین ساڵ پێشمەرگە بووە و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەرکە حیزبییەکانی ڕاپەڕاندووە و ئێستاش لە دەرەوەی وڵات، ئەندامی تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبە.

تەرمی کاک ئەحمەد لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی نێ و دەوروبەردا بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.