ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوەندی سەرکردایەتیی حیزبوڵڵا لە شارۆچکەی ئەنسار لە باکووری شاری سوور، "عەلی سەمیر ئەلحاج حەسەن"، دوو فەرماندەی یەکێک لە یەکەکانی ڕزوانی حیزبوڵڵا و فەرماندەیەکی دیکە و چەندین چەکداری ئەو گرووپە کوژران.
ئەرتەشی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هێرشە وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر بەو هێرشە حیزبوڵڵا بۆ سەر هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچەی بەرزاییەکانی عەلی تاهیر بوو کە تێیدا سێ سەربازی ئیسرائیلی بە سەختی بریندار ببوون.
هەروەها جەخت لەوە کرایەوە کە ناوەندە بەئامانجگیراوەکە، ناوەندی سەرەکیی بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی چالاکییەکانی حیزبوڵڵا لە ناوچەکەدا بووە و لەم هێرشەدا چەند ئەندامێکی تریش کوژراون کە لە پلاندانان بۆ هێرشەکان بەشدار بوون.
هەروەها ئەرتەشی ئیسرائیل، ڕۆژی شەممە ٢٤ی گەلاوێژ، لە ناوچەی دێر زەهرانی، ئەبوو حەسەن عەلا، فەرماندەی باڵای یەکەی «بەدر»ی سەر بە ڕێکخراوی تێرۆریستیی حیزبوڵڵای کردە ئامانج و کوژرا.
بەپێی زانیارییەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل، ئەو تێرۆریستە لە چوارچێوەی بەرپرسیارەتییەکەیدا، لە پێشخستنی پیلانە تێرۆریستییە جۆراوجۆرەکان دژی هێزەکانی ئەرتەرشی ئیسرائیل ڕۆڵی هەبووە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە کوژرانی ناوبراو گورزێک لە تواناکانی فەرماندەیی ئەم یەکەیە.
لە کۆتاییدا ئەرتەشی ئیسرائیل پێداگری کردەوە کە ڕێگە بە ڕێکخراوی تێرۆریستیی حیزبوڵڵا نادات زیان بە هاووڵاتییانی ئیسرائیلی و هێزەکانی بگەیەنێت و لە چالاکییەکانی بۆ نەمانی هەڕەشەکان بەردەوام دەبن.