کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی "ئێران لەسەر دووڕێیان: ڕۆڵی ڕێبەرایەتیی کورد لە گۆڕانکارییەکی دێموکراتیکدا" لە واشنگتۆن

18:08 - 25 گەلاوێژ 2726

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزب، کوڕێکی سیاسی لەژێر ناوی "ئێران لەسەر دووڕێیان: ڕۆڵی ڕێبەرایەتیی کورد لە گۆرانکارییەکی دێموکراتیکدا" لە واشینگتۆن، پێتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوە دەبات.

ئەم کۆڕە دۆخی ئێستای ئێران، ڕۆڵی کورد و نەتەوەکانی ئێران لە گۆڕانکارییەکی دێموکراتیک، یەکگرتوویی هێزە کوردییەکان، مافە نەتەوەییەکان و سەقامگیریی ناوچە تاوتوێ دەکات. ئامانجی کۆڕەکە ناساندنی دیدگا و ڕۆڵی بەرپرسانەی حیزبی دێموکرات لە شکڵدان بە داهاتوویەکی دێموکراتیک و فیدراڵە بۆ ئێران.

لەم کۆڕەدا وێرای پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات و هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران، پانێلێک بە بەشداریی ئەم کەسایەتییانە بەڕێوە دەچێت:

- دەیڤید ڕامسوێر، ڕاوێژکاری پێشووتری جێگری سەرۆکی ئەمریکا

- شووکریە برادۆست، پسپۆری ژێئۆپۆلیتیک و ئەمنییەتی نێودەوڵەتی

- جەنگ ساگنیک، لێکۆلەر و پسپۆڕی بواری ئەمنییەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان

بەروار: ١٨ی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٦

کات: ١٠ی بەیانی بە کاتی واشینگتۆن - ٥:٣٠ ئێوارە بە کاتی کرماشان