کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ھاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هۆرمۆز بە ڕادەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە

09:45 - 26 گەلاوێژ 2726

بەپێی داتاکانی شیرکەتی کەشتیوانیی "کێپلێر" کە چاودێریی کەشتییەکان دەکات، ھاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هۆرمۆز دوای ھێرشکردنە سەر سێ کەشتیی شیرکەتی نیشتمانیی نەوتی ئەبووزەبی (ئەدنۆک) بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ڕویتێرز، ڕۆژی شەممە ٢٤ی گەلاوێژ، تەنها ٥ کەشتیی بارھەڵگر بە گەرووی هۆرمۆزدا تێپەڕیون و ڕۆژی یەکشەممەش هیچ کەشتییەک بەوێدا تینەپەڕیوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ژمارەی کەشتییە تێپەڕبووەکان لە کۆتایی حەفتەی ڕابردوودا، ٣١ کەشتی بووە.

پێش دەستپێکردنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژانە زیاتر لە ١٣٠ کەشتی بە گەرووی هۆرمۆزدا تێدەپەڕین و یەک لەسەر پێنجی نەوتی خاو و گازە سروشتییەکانی جیھان لەم ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەوە دەگوازرانەوە.

ڕێژیمی ئێران لە ماوەی گرژییەکانی ئەو دواییەدا، دەیان جار هێرشی کردووەتە سەر کەشتی بازرگانییەکان و نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هۆرمۆز و ئەمنییەتی وزەی جیهانیی خستووەتە مەترسییەوە.