بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز"، ڕۆژی دووشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی؛ ئەمەش دوای ئەوەی ئاسۆی گەیشتن بە ڕێککەوتنی دیپلۆماسی لە نێوان ئەمریکا و ئێراند لێڵ بوو و نیگەرانییەکانی وەبەرهێنەران سەبارەت بە پچڕانی درێژخایەنی دابینکردنی وزەی جیهانی زیادی کرد.
لە بازاڕەکاندا، نرخی نەوتی خاوی تێگزاسی ئەمریکا (WTI) بە ڕێژەی ٢.٦ لەسەد بەرز بووەوە و گەیشتە ٨٤.٥٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
هاوکات، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ٢.٧ لەسەد زیادی کرد و گەیشتە ٩٠.٨٧ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆیتێرز، بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ئامرازە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ واشنگتۆن بگەنە بنبەست، تاران هەڵوێستی خۆی بۆ هەڵوێستی هێرشبەرانە دەگۆڕێت.
لە بەرانبەردا، دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی خوازیاری ڕێککەوتن لەگەڵ واشنگتۆنە، بەڵام هێشتا ئامادە نییە مەرجە سەرەکییەکانی ئەمریکا قەبووڵ بکات.