کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری سەردەشت

11:19 - 27 گەلاوێژ 2726

ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی گەلاوێژ،ی ١٤٠٥، کاک ساڵح حەسەنزادە ناسراو بە "ساڵە بێتووشی"، ئەندامی چالاک و نهێنیی حیزبی دێموکرات و هونەرمەندی دەنگخۆش و گۆرانیبێژی کورد، لە شاری سەردەشت کۆچی دوایی کرد.

کاک ساڵح لە ساڵی ١٣٣١ی هەتاوی لە گوندی بێتووشی سەردەشت لە دایک بووە و لە دەیەی ٦٠دا بۆ ماوەی چەند ساڵێک پێشمەرگە بووە. 

دواتر لەسەر ئیزنی حیزب دەگەڕێتەوە نێوخۆ و وەک ئەندامێکی چالاک، ئەرکە حیزبییە نهێنییەکان بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ڕادەپەڕێنێت.

ناوبراو هەتا ئەو کاتەی لە ژیاندا مابوو، وەک ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات، کەسێکی خۆشەویست، هونەرمەندێکی خۆشناو و جێگای ڕێزی شاری سەردەشت مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی هاوبەشی خەمیان دەزانێت.