کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێمارات تەواوی ئاڵوگۆڕە بازرگانی و داراییەکانی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ڕاگرت

08:48 - 28 گەلاوێژ 2726

وەزارەتی دەرەوەی ئێمارات ڕایگەیاند تەواوی ئاڵوگۆڕە بازرگانی، ئابووری و مامەڵە داراییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران تا ئاگادارکردنەوەیەکی تر بە تەواوی ڕاوەستاون.

عەفرا ئەلهاملی، بەرپرسی پەیوەندییە ستراتێژییەکان لە وەزارەتی دەرەوەی ئێمارات، ڕایگەیاند کە بڕیارەکە دوای پەرەسەندنی گرژییە ئەمنییەتییەکان و هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئەمنییەتی ناوچەکە دراوە.

ئێمارات جەختی لە پێبەندبوونی خۆی بە بێگەردیی سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی کردەوە؛ لەکاتێکدا کۆماری ئیسلامی خاوەنی سیستەمێکی دارایی ناڕوونە و بەردەوام پشتیوانیی دارایی لە گرووپە چەکدارەکان کردووە.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە هاتەئاراوە کە کۆماری ئیسلامی بەردەوام هێرشی کردووەتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە ئاوەکانی ناوچەکەدا.

هاوکات وەزارەتی بەرگریی ئێمارات ڕایگەیاند دوو موشەکی بالستیکی تاران کە ئاراستەی خاکی ئەو وڵاتە کرابوون، لەلایەن بەرگریی ئاسمانییەوە بە سەرکەوتوویی تێکشکێنراون.

لەلایەکی ترەوە، ڕێکخراوی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بریتانیا ڕایگەیاند کەشتییەکی بارهەڵگر بە ئاڵای لیبێریاوە لە کاتی دەرچوونی لە گەرووی هۆرمۆزدا کراوەتە ئامانجی مووشەکێک و بەهۆیەوە ماتۆڕخانەکەی زیانی پێگەیشتووە و خەدەمەیەکی کەشتییەکە بریندار بووە.