بەپێی ڕاپۆرتی میدیا نێوخۆییەکانی ئێران، "نیلووفەر شادمێهری"، ڕاوێژکاری کلتووریی باڵیۆزخانەی ڕێژیمی ئیسلامی لە پاریس، ڕۆژی چوارشەممە لەلایەن دەوڵەتی فەرانسەوە لەو وڵاتە دەرکرا.
ژان نۆئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرانسە، پێشتر لە پەیامێکدا ڕایگەیاندبوو کە پاریس وەک وڵامدانەوەیەک بەنیازە دوو دیپلۆماتی ڕێژیمی ئێران دەربکات.
ئەم بڕیارەی فەڕانسە دوای ئەوە هات کە وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ڕێگری لە گەڕانەوەی دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی فەرانسە کرد بۆ تاران و وەک "کەسی نەخوازراو" ناوی بردن بەهۆی ئەوەی بە وتەی تاران "پەیڕەوی پەیماننامەی ڤییەن"یان نەکردووە.
تا ئێستا فەرڕانسە ناو و پلەی دیپلۆماتکارەکەی دیکەی کۆماری ئیسلامی ئاشکرا نەکردووە کە بڕیارە دەربکرێت.