لە ڕێکەوتی ۱ی خەرماناندا نرخی دۆلاری ئەمریکا لە بازاڕی ئازادی ئێراندا ڕێکۆردێکی مێژوویی نوێی تۆمار کرد و ئاستی ۱۹٩ هەزار تمەنی تێپەڕاند.
بەپێی ئامارە بەردەستەکان، نرخەکانی فرۆشتنی دۆلار تا نزیکەی ۱۹٩ هەزار بەرز بووەوە.
هاوکات لەگەڵ دۆلاردا، نرخی دراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکەش سەرهەڵدانی بەرچاویان بەخۆوە بینی؛ بە شێوەیەک کە یۆرۆ گەیشتە زیاتر لە ۲۳۱ هەزار تمەن و پۆندی بریتانیاش ۲٦۷ هەزار تمەنی تێپەڕاند.
هەروەها سکەی زێڕی نوێ گەیشتە ۲۱٤ میلیۆن تمەن و زێڕی ۱۸ عەیاریش بۆ بڕی ۲۱ میلیۆن و ۳٥٤ هەزار تمەن بۆ هەر گرەمێک بەرز بووەوە، کە ئەمەش نیشاندەری بەرزبوونەوەی زیاتر لە دوو بەرانبەری نرخەکەیە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو.
ئەم داکەوتنە بێوێنەیەی بەهای دراوی ئێران لەژێر کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەڵاوسانی بەرز، کەمیی داهاتی دراوی بیانی، بێهیوایی لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و ترس لە سەپاندنی سزای نوێدا ڕووی داوە.
بەردەوامیی دابەزینی بەهای ڕیاڵ دەکرێت تێچووی هاوردەکردنی کەرەستەی خاو و کەلوپەلە بنەڕەتییەکان بەرز بکاتەوە و گوشارێکی نوێ بخاتە سەر نرخی بەکارهێنەر و بژێویی بنەماڵەکان.