کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناسینەوەی تیمێکی سیخوڕیی ناوەندە بەناو ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم لە مەهاباد

14:46 - 1 خەرمانان 2726

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە بەشی هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەیشتوون، ئیدارەی سەرکوتکەری ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستیی پاسداران لەڕێگەی تیمێکی شناسایی و بە چەندین ماشین، هەوڵی شناسایی کەسانی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەری شاری مەهاباد دەدەن.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو ماشینانەی ڕێژیم کە لەنێو شاری مەهاباددا بە مەبەستی سیخوڕیکردن دەگەڕێن، ناوونیشان، پلاک و شوێنی ڕاگیرانیان لەلایەن تێکۆشەرانەوە شناسایی کراوە و لەلایەن بەشی هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندن پارێزراوە.

هەر لەو پێوەندییەدا، خەڵکی شاری مەهاباد ئاگادار دەکەینەوە کە ئاگاداری ئەو جۆرە ماشینانە و هەوڵە دزێوەکانی ناوەندە بەناو ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم بن و لە ئەگەری بەردەوامبوونیاندا، زانیارییەکانی تایبەت بەو تیمە و وردەکاریی زیاتر بڵاو دەکرێتەوە.