کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێنتکام: ٧٠ کەشتیی بازرگانی لە چوارچێوەی گەمارۆدانی دەریایی ئێران ڕێڕەویان گۆڕدراوە

08:55 - 2 خەرمانان 2726

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکام) ڕایگەیاند لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی گەمارۆدانی دەریایی لەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران، هێزەکانی ئەمریکا تا ئێستا ڕێڕەوی ٧٠ کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە.

سێنتکام لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزەکانی ئەمریکا تا ئەمڕۆ جگە لە گۆڕینی ڕێڕەوی ئەو کەشتییانە، ۳ کەشتیی دیکەشیان لە کار خستووە؛ هەروەها بۆ دڵنیابوونەوە لە ڕەچاوکردنی تەواوی ڕێکار و یاساکانی گەمارۆدانەکە، هەڵیانکوتاوەتە سەر دوو کەشتی و پشکنینیان تێدا ئەنجام داوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە مانگەکانی ڕابردوودا گەمارۆدانی دەریایی وەک بەشێک لە ستراتێژیی زیاتربوونی گوشارە سەربازی و ئابوورییەکان بۆ سەر تاران بەکار هێناوە و جەختی لەسەر توندکردنەوەی بەردەوامی بەربەستەکان لە بەردەم چالاکییە دەریاییەکانی پەیوەندیدار بە ئێران کردووەتەوە.