بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران، هەڵاوسانی خاڵبەخاڵی بەرهەمهێنەران لە بەهاری ١٤٠٥دا، هاوکات لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕ و توندبوونەوەی گوشارەکان بۆ سەر ئابووریی ئێران، بە ڕێژەی ٣٣.٨٪ زیادی کردووە و لە ٦٥٪ەوە بۆ ٩٨.٩٪ بەرز بووەتەوە.
هەڵاوسانی بەرهەمهێنەر واتە ڕێژەی بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەل و خزمەتگوزارییەکان لە قۆناغی دروستکردن و پێش گەیشتنیان بە دەستی بەکارهێنەر.
بەپێی ئامارەکان، کەرتی کشتوکاڵ بە تۆمارکردنی هەڵاوسانی ١٤٤.٣٪، بەرزترین ئاستی گرانبوونی لە نێوان کەرەتە جیاوازەکاندا بەخۆوە بینیوە.
هەروەها هەڵاوسانی وەرزیی بەرهەمهێنەر لە ٢٤.٨٪ی زستانی ١٤٠٤ەوە بۆ ٢٨.٣٪ لە بەهاری ئەمساڵدا بەرز بووەتەوە.
ئەم بەرزبوونەوە بێوێنەیە لەکاتێکدایە کە شەڕ، پەککەوتنی چالاکییە بازرگانییەکان، بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی دراو و گرانبوونی تێچووی کەرەستەی خاو، گوشارێکی قورسیان خستووەتە سەر ئابووریی ئێران، هەرچەندە ڕاپۆرتەکەی ناوەندی ئامار بە ڕوونی ئاماژەی بە ڕێژەی دیاریکراوی کاریگەریی شەڕ نەکردووە.