کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کچێکی کورد بە داهێنانێک بۆ کەمکردنەوەی تێچووی وزەی بیناکان میداڵی زێڕی جیهانی بردەوە

10:21 - 2 خەرمانان 2726

"نێگین حوسێنی"، داهێنەری لاوی خەڵکی سەقز، لە شەشەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی داهێنان و نوێگەریی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ئەنجومەنی داهێنەران (IFIA) سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا و میداڵی زێڕی پێ بەخشرا.

ئەم ڕووداوە جیهانییە لە ۳ تا ۵ی ژووئیەی ۲۰۲٦ بە شێوازی ئانلاین لە ژنێڤی سویس بەڕێوە چووە.

داهێنانەکەی ئەم کچە کوردە لەژێر ناوی " Bifacial Temperature-Regulating Wall Using Phase Change Materials and Nano-Reflective Coating" تۆمار کراوە.

ئەم تێکنۆلۆژییە نوێیە بەبێ پێویستی بە کارەبا یان هەستەوەر، پلەی گەرمیی ناوەوەی بیناکان ڕێک دەخات و ڕێگری لە بەفیڕۆچوونی وزە دەکات.

بەپێی تاقیکردنەوەکان، ئەم دیوارە نوێیە، شڵەژانی پلەی گەرمیی ناوەوە تا ٦٠٪ کەم دەکاتەوە و تێچووی وزەی سیستەمەکانی گەرمکەرەوە و ساردکەرەوەش بە ڕێژەی ۲۵ تا ۳٠٪ دادەبەزێنێت.

ئەم پارچە پێشسازکراوە لە بینای نیشتەجێبوون، بازرگانی و پیشەسازیدا بەکار دێت و ئەم دەستکەوتە هەنگاوێکی گرنگ لە پێشخستنی تێکنۆلۆژی ژینگەیی و پاراستنی وزەدایە.