ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی دەریاوانی (IMO) لە ئامارێکدا ڕایگەیاند کە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا، ٦٨ ڕووداوی ئەمنی لە کەنداو و ئاوەکانی دەوروبەریدا تۆمار کراون؛ ئامارێک کە دەریخدات لە هەر ٢.٦ ڕۆژێکدا هێرشێک یان پەلامارێک کراوەتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان.
مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گرووپە نیابەتییەکانی تەنیا زیانی ماددییان بەرانبەر ناوەندە ئابوورییەکان دروست نەکردووە، بەڵکوو بوونەتە هۆی کوژرانی لانیکەم ۲۰ دەریاوان و کارمەندی بەندەرەکان و برینداربوونی ۳٥ کەسی تر، هاوکات کەسێکیش بێسەروشوێنە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، نیوەی ئەم ئامانجانە نەوتهەڵگرەکان بوون و کەشتی کانتینێری ٢٠ لەسەد و کەشتییەکانی گواستنەوەی کەلوپەل ١٥ لەسەد هێرشەکانیان بەرکەوتووە.
ئەم ئامارانە سەلمێنەری ئەوەن کە تاران ئەمنییەتی دەریایی و ژیانی دەریاوانانی نێودەوڵەتیی کردووەتە قوربانیی ئامانج و باجدانە سیاسییەکانی خۆی لە ناوچەکەدا.