کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیت هێگسێت: ئەمریکا ڕێکاری سەربازی بەرانبەر بە ئێران بەدوور نازانێت

12:42 - 3 خەرمانان 2726

پیت هێگسێت، وەزیری شەڕی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ترامپ دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەرانبەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی لە بژاردەکانی دەرنەکردووە.

هێگسێت بە هەواڵنێرانی وت: "ئێمە بە هیچ جۆرێک بەکارهێنانی هێرشی سەربازی و تێکشکێنەر لە گەرووی هۆرمۆز یان لە دەوروبەری ئێران بەدوور نازانین."

وەزیری شەڕی ئەمریکا جەختی کردەوە: "ئەگەر ڕێژیمی ئێران تا ئەئەو ئاستە نەزان بێت کە دەستپێشخەری بکات یان ڕووبەڕووی ئەرتەشی ئەمریکا ببێتەوە، ئەوە هەر کارێک پێویست بێت ئەنجامی دەدەین؛ ئەگەرچی دەزانین لە ئێستادا گوشاری ئابووری قورسترین زەبریان پێ دەگەیەنێت."

ئەم لێدوانە توندانەی وەزیری شەڕی ئەمریکا لەکاتێکدایە کە واشنگتۆن لە چوارچێوەی زیاترکردنی گوشارەکان بۆ سەر ئابووریی ڕێژیمی ئێران، قۆناغێکی نوێی لەژێر ناوی "ڕۆژی دیی ئابووری" بەسەر ئەو وڵاتەدا ڕاگەیاندووە.