وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا هۆشداریی بە شیرکەتەکانی کەشتیوانی و دەریاوانان دا کە تاوانی بەشداری لە دانوستان یان پێدانی زانیاری بە هەندێک دامەزراوەی ئێرانی پێوەندیدار بە گەرووی هۆرمۆز، دەکرێت ببێتە هۆی ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ سزاکانی ئەمریکا.
نوسینگەی کۆنتڕۆڵی داراییە دەرەکییەکانی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا (ئۆفاک) ڕایگەیاند کە ئەم هۆشدارییە تەنیا پارەدان بە دامەزراوە ئێرانییەکان ناگرێتەوە، بەڵکوو پێدانی زانیاری پێیان، تەنانەت بەبێ ئەنجامدانی هیچ جۆرە پارەدانێک مەترسیی سزادان لەلایەن ئەمریکاوە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ناوی سێ دامەزراوەی "ئیدارەی گەرووی کەنداو"، "شیرکەتی بیمەی دەریایی کەنداو" و "ئیدارەی خزمەتگوزارییە دەریاییەکانی هۆرمۆز سەیف" هێنراوە.
ئۆفاک پێشتریش هۆشداریی دابوو کە ئەو شیرکەتانەی کەشتیوانی کە لە بەرانبەر تێپەڕبوون لە گەرووی هۆرمۆز باجی گومرگ بە ئێران دەدەن، ڕەنگە سزاکانی ئەمریکا پێشێل بکەن.
ئەم هۆشدارییە نوێیە هاوکات لەگەڵ توندترکردنەوەی هەڵمەتی گوشاری ئابووریی واشنگتۆن بۆ سەر ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دەرچووە.