لە ماوەی ۱۰ ساڵی ڕابردوودا، مووچەی سەرەکیی کرێکاران لە ئێراندا بەشێوەیەکی بەرچاو داڕماوە؛ بەجۆرێک کە مووچەی بنەڕەتی لە ۲۳۲ دۆلارەوە بۆ ٨۳ دۆلار کەمی کردووە و ئەمەش دەریخات هێزی کڕینی کرێکاران بەراورد بە ۱۰ ساڵ پێشتر، بەڕێژەی ٢٧٠٪ دابەزیوە.
بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، ئەو کرێکارانەی داهاتی ڕۆژانەیان کەمتر لە ٥ دۆلارە بە "فەقیری ڕەها" یان "لەلێواری برسییەتی" ناو دەبردرێن.
لە حاڵێکدا کە بەهۆی هەڵکشانی نرخی دۆلار بۆ سەرووی ۲۰۰ هەزار تمەن، زۆربەی کرێکارانی ئێران مووچەی مانگانەیان لە دەوروبەری ۱۰۰ دۆلاردایە و لە ئاستی هەژاریی ڕەهادان.
شارەزایان و چالاکوانانی کرێکاری ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ساڵی ۱۳۹٥دا مووچەی بنەڕەتی ۲۳۲ دۆلار بووە، بەڵام بەهۆی شۆکە ئابوورییەکان و داڕمانی بەهای دراوی نیشتمانی، لەم ساڵدا بۆ ٨۳ دۆلار دابەزیوە.
مووچەی بنەڕەتیی کرێکاران لەم ساڵدا، بە ۱٦ میلیۆن و ٦۲٥ هەزار تمەن دیاری کراوە، کە بە نرخی ئەمڕۆی دۆلار دەکاتە ٨۳ دۆلار.
بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، مووچەخۆرانی ئێران بە نێونجی مووچەی ٨٥ دۆلار، لە ڕیزبەندی سێیەمی ئەو وڵاتانەدان کە کەمترین مووچە وەردەگرن.
ئەم داڕمانە زەبرێکی توندی لە سفره و بژێویی ژیانی بنەماڵەی کرێکاران داوە و بەشێکی زۆریانی لە چینەکانی ناوەڕاستەوە بەرەو فەقری ڕەها بردووە.