کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی هاوسەری شەهیدێکی کوردستان لە ورمێ

17:39 - 3 خەرمانان 2726

ڕۆژی دووشەممە ٢ی خەرمانانی ١٤٠٥، خۆشکە بەهار بەهادوری ژنە تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری خەڵکی ئاوایی حەساری ناوچەی بەراندێزی ورمێ و هاوسەری شەهید عەزیزخان بەهادوری، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

شەهید عەزیزخان بەهادوری پێشمەرگەی ئازا و چاونەترسی حیزب لە هێزی شەهید نحۆ بوو کە لە بانەمەڕی ساڵی ٥٩ لە گەلی قاسملوو لە شەڕێکی قارەمانانەدا تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی حیزب و گەل بوو.

دوای شەهیدبوونی عەزیزخان خوشکە بەهار ئەرکی سەرپەرستیی بنەماڵە و مناڵەکانی وەئەستۆ گرت و هەتا دوایین ساتی تەمەنی وەفادار بە ڕرێبازی هاوسەرە شەهیدەکەی و ئامانجە بەرزەکانی حیزبی دێموکرات مایەوە.

هەروەها لەم ساڵانەی دواییدا‌، بە بەرزڕاگرتنی ناوی ئەو هونەرمەندە و ڕێزگرتن لە چالاکییە هونەرییەکانی، لە بۆنە و ڕێوڕەسمە کولتوورییەکاندا یادی لێ کراوەتەوە و لە ساڵی ۱۴۰۳یش بۆنەیەکی تایبەت بۆ ڕێزلێنان لە ٦ دەیە چالاکیی هونەریی ئەو بەڕێوە چوو و ڕێزی لێگیرا.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەدا و لە گۆڕستانی ئاوایی حەساردا بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.