ڕۆژی سێشەممە ٣ی خەرمانان، بە دەسپێشخەریی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان و
بە بەشداریی هەزاران کەس لە سەرانسەری کوردستان، ٨ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدکرانی شەهید شەریف باجوەر و شەهید ئومید کۆنەپۆشی و دوو ژینگەپارێزی دیکە لە ڕێوڕەسـێمی
بەشکۆدا لە گۆڕستانی داسەیران و گڵکۆی شەهیداندا بەزر ڕاگیرا.
لەو ڕێوڕەسمەدا، گرووپی سروودی منداڵانی سەردەشت لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە
شەهیدانی ژینگەدا بەشدار بوون و سروودی "ئەی کوردینە ئەی مەردینه"یان پێشکەش کرد.
هەروەها لەو یادەدا چەندین سروودی شۆڕشگێڕانە و نیشتمانیی دیکەش لەلایەن هونەرمەندانێک وەک خەبات گاگلی و هونەرمەندانی دیکەوە پێشکەش بەو ڕێوڕەسمە کرا.
هەروەها چەندین پەیام بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانی ژینگەوە لەلایەن ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکانی سەرانسەری کوردستانەوە خوێندرایەوە.
شایانی باسە کۆمەڵێک لە تەموورەژەنەکانی یارسان بە ژەنینی تەموور یادی ئەو شەهیدانەیان بەرز ڕاگرت.
ڕۆژی شەممە ٣ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، ٤ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری
مەریوان به ناوەکانی "شەریف باجوەر، ئومید کۆنەپۆشی، ڕەحمەت حەکیمینیا و موحەممەد پەژووهی" لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریواندا و بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەست دا و هاوکات ٦ کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.
شەریف باجوەر و ئۆمید کۆنەپۆشی لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بوون کە پێش شەهیدکرانیان بەردەوام لەلایەن ناوەندە بەناو ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمەوە بەهۆی چالاکییە ژینگەپارێزییەکانیان خرابوونە ژێر گوشار و هەڕەشەوە.
شایانی باسە "شەریف باجوەر" ئەندامی هەرە چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش بوو.