کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری حیزبی دێموکرات، هەژار برنجی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆ بووەوە

11:50 - 5 خەرمانان 2726

هەژار برنجی، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەمریکا، لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە واشینگتۆن کۆ بووەوە، لەوانە باڵیۆز ڕابی کاپلۆن (Ambassador Rabbi Kaploun).
لە کۆبوونەوەکەدا، نوێنەری حیزب پەیامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی گەیاند و زانیارییەکانی سەر دۆخی سیاسی و ڕەوشی مافی مرۆڤی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خستە ڕوو.
تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتی بوون لە:
مافی مرۆڤ و ئاسایش: گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ و هێرشەکانی ڕێژیم بۆ سەر کەمپەکانی پەنابەرانی کورد لە ناوچەکە.
گۆڕانکاریی دێموکراتیک: خستنەڕووی تێڕوانینی حیزب بۆ گۆڕانکاریی دێموکراتیک لە ئێران و کاری هاوبەش لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران.
پەیوەندیی دیپلۆماسی: چڕکردنەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ناوەندەکانی بڕیار لە واشینگتۆن.
لە کۆتاییدا، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی زانیارییەکان سەبارەت بە ڕووداوەکانی ناوچەکە کردەوە.