ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەرمانانی ١٤٠٥، لە نووسینگەی سێناتۆر لیدیا ترۆپەوە پێوەندی بە نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە کرا و دەقی وتاری ناوبراویان بە بەشی پێوەندییەکان گەیاند .
ئەم وتارە دوای دیداری ماوەیەک پێشی هاوڕێیانی نوێنەرایەتی حیزب لە ئوسترالیا لەگەڵ ئەم سێناتۆرە بوو کە تێیدا باس لە دۆخی کورد بەگشتی و بە تایبەت جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی دەرحەق بە کوردی ڕۆژهەڵات کرا. ناوبراو بەڵینی دابوو کە ئەو پرسە لە سێنای ئوسترالیا و لە بەردەم دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە بخاتە بەر باس.
بەسێک لە وتارەکەی سێناتۆر لیدیا ترۆپ بەم شێوەیە بوو:
:لە ماوەی ڕابردوودا لەلایان ئەندامانی کۆمەڵگەی کورد لە ئوسترالیا گوێبیستی ئەو ئازار و ئەزییەت و سەرکوتانە بووم کە دژی کوردەکان لە ئێران و شوێنەکانی دیکە بەڕێوە دەچن. ئەوان لەبارەی پێویستیی سەرنجدانی کۆمەڵگەی جیهانی بە نیسبەت ئەو بنەماڵانەی کە لە ئاوارەییدا بە ترس و دڵەخورپە دەژین باسیان کرد، باسی ئەوەشیان کرد کە چۆن لەبارەی زمان و پەروەردی کوردی لەژێر ستەمدان.
ئەوان باسی کوژرانی دوو برای چالاکی مافی فەرهەنگیان کرد، کە کتێبخانەیەکیان دامەزراندبوو و بۆ پێکهێنانی قوتابخانەیکی زمانی کوردی تێدەکۆشان و لە ناڕەزایەتییەکان دژی ڕێژیم بەشدار بوون و کەوتنە بەر هێرش و ڕاەدوونانی هێزەکانی ڕێژیم و ناچار کران خۆیان حەشار بدەن. لە مانگی مەی ئەمساڵدا هێزەکانی سپای پاسداران هێرشیان کردە سەر ماڵەکەیان و بێڕەحمانە هەردووکیان کوشتن. ئێستاش بنەماڵەکەیان لەژێر ئازاری دەروونی ئابووری و لێکۆڵینەوەدان .
ئەو شەڕەی ناوچەکە کە دەوڵەتی ئاڵبەنیزی پشتیوانی دەکا بۆتە هۆکاری زەبروزەنگی زیاتری ڕێژیمی ئێران بۆ سەر کەمایەتییەکان و سەرکوتی ناڕازییەکانی زیاتر کردووە.
سێناتۆر ترۆپ لە دريژەی باسەکەیدا ڕەخنە لە حکوومەتی ئوسترالیا و ئۆپۆزیسیون دەگرێ کە نەیانتوانیوە لە بەرانبەر وەرگرتنی پەنابەردا سیاسەتێکی سەرکەوتوویان هەبێت و ئەو سیاسەتە زیانی بە کوردەکان گەیاندووە و سیاسەتێکی شکستخواردوویە.
من لەگەڵ (وەزیری ناوخۆ) قسەم کردوە و باسی ئاسانکاری وەرگرتنی ئەو کەسانەم هێناوەتە گۆڕێ کە لە دەست ستەم و ئازار ڕا دەکەن و لە نێویاندا باسی خەڵکی کوردم کرد.
ئێمە وەک یەکەم کەسانێک کە لە سەرەتاوە لەسەر ئەو خاکە ژیاوین، ( بەر لە هاتنی ئینگلس) دەزانین زمان، فەرهەنگ و مافی دیاریکردنی چارە نووس چەندە گرینگن.
من همیشە پشتیوانی ئەو نەتەوە و خەڵکانەم کە بۆ ئازادی کەرامەت و مافی ژیانی بێ ترس خەبات دەکەن.