کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەڵکوەرگرتنی ئەمریکا لە گرووپی ۲۰ بۆ تەنگکردنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران

12:25 - 6 خەرمانان 2726

سکات بێسێنت، وەزیری دارایی ئەمریکا، بەنیازە پێگەی وڵاتەکەی وەک میوانداری کۆبوونەوەی گرووپی ۲۰ (G20) بۆ توندترکردنەوەی گۆشەگیریی ئابووریی ئێران بەکار بهێنێت.

لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دارایی لە کارۆلینای باکوور، بێسێنت جەخت لە پێبەندبوونی وڵاتان بە گەمارۆکانی واشنگتۆن دەکاتەوە و لە دیدارە دووقۆڵییەکاندا هۆشداریی ڕاستەوخۆیان پێ دەدات؛ ئاماژەیەک کە زیاتر ڕووی لە چینە وەک گەورەترین کڕیاری نەوتی ئێران.

لە نێوان ئەندامانی گرووپی ۲۰، چین، هێند، ڕووسیە، تورکیە و ئاڵمان لە هاوپەیمانی بازرگانییە گرنگەکانی ڕێژیمی ئێرانن.

ئەندامانی گرووپی ۲۰، سەرجەم ٨٥٪ی بەشدارییان لە ئابووریی جیهانی و ٧٥٪ی بەشدارییان لە بازرگانیی جیهانیدا هەیە.

ئەم هەنگاوە لەکاتێکدایە دەوڵەتی ترامپ بڕیاری داوە گەمارۆی لاوەکیی نوێ بەسەر هاوپەیمانە بازرگانییەکانی تاراندا بسەپێنێت، کە کەرتەکانی خزمەتگوزاریی دیجیتاڵی، تێکنۆلۆژی، زێڕ، فڕۆکەوانی و گواستنەوەی دەریایی دەکەنە ئامانج.

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا باسی گەشەی ئابووری و زنجیرەی دابینکردنی وزە دەکرێت. گرووپی ۲۰ لەژێر گوشاری ئەمریکادا هەوڵ دەدات سەرنج بخرێتەوە سەر سەقامگیری و ئارامیی دارایی.