کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاژانسی کەشتیوانیی نەتەوە یەکگرتووەکان: شەڕی ئێران ٦٠٠٠ دەریاوانی لە کەنداو گەمارۆ داوە

08:49 - 7 خەرمانان 2726

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئاژانسی کەشتیوانیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، شەش مانگ دوای دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ ئێران، لانیکەم ٦ هەزار دەریاوان لە ناو سەدان کەشتی لە کەنداودا گیریان خواردووە.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کەشتیوانی ڕۆژی هەینی ٦ی خەرمانان ڕایگەیاند لە کاتی دەستپێکردنی پێکدادانەکانەوە لە ٩ی ڕەشەمەوە، ١٩ دەریاوان کوژراون.

بەپێی ئامارەکانی ئەم ئاژانسە، لە کاتی شەڕدا لانیکەم ٧٠ ئۆپەراسیۆنی هێرشکردنە سەر کەشتییە نێودەوڵەتییەکان لە کەنداودا تۆمار کراوە.

ئەم ئاستەنگانە لە کاتێکدا ڕوو دەدەن کە هاتوچۆی کەشتییەکان لە ڕێگەی گەرووی هۆرمۆزەوە، سەرەڕای هەوڵەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ دابینکردنی ئەمنییەتی ئەم ڕێڕەوە ئاوییە هەستیارە، هێشتا زۆر لە خوار ئاستی ئاسایی خۆیدایە.

پێش دەستپێکردنی ئەو شەڕە، نزیکەی ٢٠٪ی نەوت و گازی سروشتیی بازرگانیکراوی جیهان لە گەرووی هۆرمۆزەوە تێدەپەڕی.