کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە مانگی جۆوولای ۲۰۲٦دا، لانیکەم ٦۷ بەندکراو لە ئێران لە سێدارە دراون

10:57 - 12 گەلاوێژ 2726

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هه‌نگاو"، لە مانگی جوولای ۲۰۲٦دا لانیکەم سزای لەسێدارەدانی ٦۷ بەندکراو لە بەندیخانە جیاوازەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا جێبەجێ کراوە.

لە مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٩ بەندکراوی سیاسی، ئایینی و لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی بەفرانبار و بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" بە تۆمەتی وەک موحاربه، سیخوڕی و ... لە سێدارە دراون.

لەلایەکی دیکەوە، دوو ژن و منداڵ-تاوانبارێکی ۱۸ ساڵەی بەلووچ کە لە تەمەنی ۱٦ ساڵیدا دەسبەسەر کرابوو و دوو کەسیش لە بەرچاوی گشتیدا لە سێدارە دراون.

لە ڕووی جۆری تۆمەتەکانەوە، ۳٥ کەس بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست (٥۲٪)، ۲۲ کەس بە تۆمەتی ماددە هۆشبەرەکان و ۹ کەسیش بە تۆمەتی سیاسی، ئایینی و سیخوڕی لە سێدارە دراون.

لە کۆی بەندکراوە لەسێدارەدراوەکانی مانگی ڕابردوو لە ئێران، ۲۲ فارس، ۱۰ کورد، ۱۰ تورک، ٦ لوڕ، ٥ گیلەک و مازنی، ٥ بەلووچ، ۲ تورکمەن و کەسێکی عەرەب و ئەفغانستانی بوون و ناسنامەی نەتەوەیی ٥ زیندانیی دیکەش تا ئێستا پشتڕاست نەبووەتەوە.

شایانی باسە، تەنیا ۱۲ لەسەدی ئەم ڕووداوانە لەلایەن ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی دەزگای بەناو دادوەریی ڕێژیمەوە ڕاگەیەندراون و ٧ بەندکراو بە نهێنی و بێ ئاگاداریی بنەماڵەکانیان لە سێدارە دراون.