کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو سێناتۆری ئەمریکا: ئەگەری شکستی دانوستان و بۆردومانکردنەوەی ئێران زۆرە

13:16 - 12 گەلاوێژ 2726

دوو سێناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا ڕایانگەیاند، ئەگەری سەرکەوتنی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران کەمە و پێشبینی دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکان دەکەن.

سێناتۆر "ڕیک سکات" ڕایگەیاند کە پێناچێت دیپلۆماسی وڵامدەر بێت و وا چاوەڕوان دەکرێت ئەمریکا ناچار بێت دووبارە بەسەختی بنکەکانی ئێران بۆردومان بکاتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد تا پێکهاتەی دەسەڵات لە تاراندا نەگۆڕێت، هەوڵەکانیان بۆ چەکی ئەتۆمی بەردەوام دەبێت، بەڵام ترامپ خوازیاری شەڕی زەوینی نییە.

لەلایەکی دیکەوە، سێناتۆر "جیم بێنکس" هۆشداریی دا ئەگەر ئێرانییەکان بە خێرایی لەسەر مێزی دانوستان ڕێککنەکەون، ڕووبەڕووی شەپۆلێکی دیکەی بۆردومانە سەختەکانی ئەمریکا دەبنەوە.

بێنکس دواخستنی هێرشەکانی بە دەرفەت بۆ تاران ناو برد و جەختی کردەوە دەسەڵاتدارانی ئێران بەهۆی ئاستەنگەکانەوە چۆکیان داداوە و خوازیاری ڕێککەوتنن.

لە بەرانبەردا، ترامپ ڕایگەیاند هێرشەکەی لەسەر داوای وڵاتانی کەنداو ڕاگرتووە و ڕێککەوتنەکە نزیکە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا بە مەرجی گەیشتنی خێرا بە ڕێککەوتن و کردنەوەی تەواوی گەرووی هۆرمۆز و کۆتاییهێنان بە مەترسیی ئەتۆمی بەم داوایە ڕازی بووە.

هاوکات پێت هێگسێت، وەزیری شەڕ جەختی کردەوە هێزەکانی ئەمریکا لە ئامادەباشیی تەواودان.