کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای دیکەی حەماسی لە ناوچەی ئەقسا ڕاگەیاند

13:33 - 8 خەرمانان 2726

ئەرتەشی ئیسرائیل لە بەئامانجگرتنی تێرۆریستانی حەماس بەردەوامە و لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا، فەرماندەیەکی باڵای گرووپی تێرۆریستیی حەماس سەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی لە غەززە کردە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاڵمان، ئەرتەشی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ٦ی خەرمانان ڕایگەیاندووە کە بە شێوەیەکی ئامانجدار، تیرۆریست هانی عەبدولحەی فەخری مەزڵووم، فەرماندەی یەکەی نوخبەی باڵی سەربازیی حەماسی لە غەززە کردووەتە ئامانج.

بە گوێرەی بەیاننامەی ئەرتەشی ئیسرائیل ئەم تێرۆریستە لە کۆگا‌ی دەرماندا لە باڵەخانەیەکی نزیک نەخۆشخانەی ئەقسا لە دێرەلبەلح، لە نێوەڕاستی غەززە، خۆی شاردبووەوە و لە ئۆپەراسیۆنێکی ورددا شناسایی کرا و لەنێو برا.

هەروەها لەو هێرشەدا، تێرۆریستێکی دیکە بە ناوی حەسەن زەیدان حەسەن دەیری، تێرۆریستی نیشانەشکێن سەر بە باڵی سەربازیی ئەو گرووپە کوژراوە.

بە وتەی ئەرتەشی ئیسرائیل، ئەم دوو تێرۆریستە لە قاچاخکردن و دابینکردنی چەکوچۆڵ بۆ ئەو گرووپە ڕۆڵی سەرەکییان بووە.

هەروەها ئەم تێرۆریستانە لە ماوەی ڕابردوودا پلانی تێرۆریستییان دژی هێزەکانی ئیسرائیل و خەڵکی ئاسایی ئیسرائیلی بەڕێوە بردووە و بۆ بووژاندنەوەی توانا سەربازییەکانی ئەم گرووپە هەوڵەکانیان خستبووە گەڕ.

هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل لەژێر فەرماندەیی باشووردا ڕایگەیاندووە کە بەپێی ڕێککەوتننامە، لە ناوچەی غەززە بەمەبەستی بەرچەرچدانەوەی هەر هەڕەشە و مەترسییەک لە چالاکییەکانیان بەردەوام دەبن.