نرخی نەوت لە مامەڵەکانی بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممەدا لە بازاڕی سنگاپوور زیاتر لە ٢٪ بەرز بووەوە و نرخی نەوتی خاوی برێنت لە ٩٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک تێپەڕی.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "ڕۆیترز"، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ٢.٢٢ دۆلار یان ٢.٥٢٪ بەرز بووەوە و گەیشتە ٩٠.٣٢ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
هاوکات نرخی نەوتی خاوی وێست تێگزاس ئینتەرمیدیاتی ئەمریکاش بە ڕێژەی ٢.٠١ دۆلار یان ٢.٤١٪ ڕووی لە هەڵکشان کرد و گەیشتە ٨٥.٤١ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
ئەم هەڵکشانەی نرخەکان دوای ئەوە هات کە هێزەکانی ئەمریکا دوو سەکۆی هاویشتنی مووشەکی ئێرانییان لە دوورگەی لارک لە گەرووی هۆرمۆز کردە ئامانج و لە بەرانبەریشدا تاران بە هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ئۆردۆن وڵامی دایەوە.