وەزارەتی بەرگریی ئێماراتی یەکگرتووی عەرەبی ئامانجگرتنی بنکەی ئاسمانیی "مێنھاد"ی ڕەت کردەوە و جەختی لەسەر ناڕاستیی ڕاپۆرتی میدیاکان لەمبارەیەوە کردەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی ئێمارات، هێزەکانیان تەنیا دڕۆنێکیان لە ئاسمانی ئاوەکانی ئێماراتدا شناسایی کردووە، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر لەسەر پێکانی ئامانجەکەی یان خستنەخوارەوەی ئاشکرا بکەن.
وەزارەتی بەرگریی ئێمارات جەختیشی لەسەر ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هەڕەشەیەک کردووەتەوە و داوای لە هاووڵاتییان کردووە بۆ زانیارییەکان تەنیا لە سەرچاوە فەرمییەکان وەربگرن.
ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر ئەرتەشی ڕێژیمی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە لە وڵامی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر دوورگەی لارک، بە دەیان دڕۆن هێرشی کردووەتە سەر شوێنی جێگیربوونی هێلیکۆپتێر و هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی مێنهاد لە ئێمارات.