کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی ئەدەبی و ڕووناکبیر لە ناوچەی ورمێ

10:04 - 13 گەلاوێژ 2726

ڕۆژی دوشەممە ١٢ی گەلاوێژ، سەیدحاجی عەلەوی کەسایەتیی ئەدەبی، ڕووناکبیر و نووسەری کورد لە ورمێ کۆچی دوای کرد.

سەیدحاجی عەلەوی یەکەم بێژەری فەرمیی ڕادیۆی ورمێ بوو، کە زیاتر لە ٢٥ ساڵ لە تەمەنی بۆ خزمەت بە وێژە، هونەر و فەرهەنگی کوردی تەرخان کرد.

ناوبراو ساڵی ١٣٥١ لە گوندی کورانەی ناوچەی برادۆستی ورمێ لەدایک بووە و لە ساڵی ١٣٨٧وە دەستی بە کاری وێژەیی و هونەری کرد و هەتا ساڵی ٧٥، لە بوارەکانی بێژەری، وەرگێڕان و کاری هونەریدا چالاکی نواندووە.

سەید حاجی لەو ماوەیەدا خزمەتێکی بەرچاوی بە هونەری ستران و دەنگبێژیی کوردی کردووە و بە تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەی دەنگی هونەرمەندانی وەک برایم نەورۆزی، ئێران خانم و حەمید یووسفی گەنجینەی ستران و هونەری دەنگبێژیی کوردی دەوڵەمەندتر کردووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.