بەبۆنەی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی شاری سنەوە کە بەداخەوە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەندین هاووڵاتیی ئەم شارە، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دووتوێی پەیامێکدا هاوخەمی خۆی بۆ خەڵکی کوردستان و بنەماڵەی داخداری قوربانییانی ئەم ڕووداوە دەربڕی.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەگوێرەی هەواڵەکان، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٤ی خەرمانان، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی لەسەر ڕێگەی سنە - هەمەدان، ژمارەیەک هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەکیش بریندار بوون. بەبۆنەی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان و خەڵکی کوردستان دەکەم و هیوای سڵامەتی و تەندروستی بۆ بریندارەکانیش بە ئاوات دەخوازم.
مستەفا هیجری
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
١٥ی خەرمانانی ١٤٠٥