کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی دوو ئەندامی سپای تێرۆریستیی پاسداران لە سیستان و بەلووچستان لە تێکهەڵچوونێکی چەکداریدا

09:13 - 16 خەرمانان 2726

بەهۆی تەقەکردنی چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە ناوچەی کۆرین سەر بە شاری زاهێدان، ئەبولفەزل عوودی و کەیوان ڕەمروودی، دوو ئەندامی سپای تێرۆریستیی پاسداران کوژران و هەتا ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسایەتیی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

ئێوارەی یەکشەممە ١٥ی خەرمانان عەلی خەلیل‌ ئابادی، جێگری ئەمنییەتی و ئینتزامیی ڕێژیم لە پارێزگاری سیستان و بەلووچستان کوژرانی ئەو چەکدارانەی پشتڕاست کردەوە.

شایانی باسە، تۆڕی بەڵگەنامەکانی مافی مرۆڤی بەلووچستان لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕاگەیاندووە کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا لانیکەم ٩٥ کەس لە هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سیستان و بەلووچستان کوژراون یان بریندار بوون؛ لەو ڕێژەیە ٦٠  کەس لەوان کوژراون و ٣٥ کەسیش بریندار بوون.