کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نێتانیاهوو: کۆتایی ڕێژیمی لاواز و لەرزۆکی ئێران نزیکە

10:13 - 16 خەرمانان 2726

بێنیامین نێتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاگادارییەکی توندی ئاراستەی ئێران کرد و ڕایگەیاند کە لەپێناو بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکدا، تاران تووشی وڵامێکی وێرانکەر دەبێتەوە؛ هاوکات سوێندی خوارد کە ئەرکی ڕووخاندنی دەسەڵاتداریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئەنجام دەگەیەنێت.

نێتانیاهوو لە ڕێوڕەسمی فەرمیی جەژنی سەری ساڵی عیبری (ڕۆش هەشانە) لە ئۆرشەلیم ڕایگەیاند کە کۆتاییی ڕێژیمی ئێران نزیک بووەتەوە و دەسەڵاتدارانی تاران تەنیا بۆ مانەوەی خۆیان شەڕ دەکەن.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە کۆتاییهێنان بە ڕێژیمی ئێران ئەرکێکی سەرەکییە و ئەنجامدانی ئەم ئەرکە ڕوخساری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و مێژووی ناوچەکە بۆ هەتاهەتایە دەگۆڕێت.

ناوبراو بە ستایشکردنی توانا سەربازییەکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند کە ئیسرائیل لە هەر کاتێک بەهێزترە و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بە پشتیوانیی ئەمریکا، هەڕەشەی بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەکە باڵستیکەکانی ئێرانیان لەنێو بردووە.

نێتانیاهوو هۆشداریی دا کە ئەگەر تاران هەڵەی وەها بکات و هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، زەبرێکی ئەوتۆی بەر دەکەوێت کە لە خەیاڵیدا نەبووبێت.