کریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەپاندنی "تێرۆریزمی ئابووری" لە ئاستی جیهاندا، لە بەرانبەر وەزارەتی شەڕی ئەمریکادا یارییەکی دوو سەر دۆڕاوە و دەسەڵاتدارانی تاران یان دەبێت سیاسەتەکەیان بگۆڕن یان خۆیان بەرەو ڕووخان دەچن.
کریس ڕایت لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کاناڵی "فاکس نیوز" ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە ڕێگەی کارزاری "زۆرترین گوشار"ی دوناڵد ترامپەوە دوو ئەرکی سەرەکیی بۆ ئەرتەشی ئەمریکا دیاری کردووە؛ ئەوانیش "بڕینی یەکجاریی هەناردەی نەوتی ئێران و گۆشەگیرکردنی ئابووریی تارانن لە ئاستی جیهانیدا".
وەزیری وزەی ئەمریکا ڕوونی کردەوە کە لە بەرانبەردا ڕێژیمی ئێران بە ئامانجی دروستکردنی کێشە لە بەردەم هاتوچۆی دەریایی و بازرگانیی نێودەوڵەتیدا، پەنا دەباتە بەر ئامرازەکانی تێرۆریزمی ئابووری.
ڕایت ئاماژەی بەوەش کرد کە هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا ڕێگری لە شڵەژانی بازاڕ و ڕێڕەوە دەریاییەکان دەکەن و بەردەوام تواناکانی تاران لە بێزارکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لاواز دەکەن.
ناوبراو لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە کە یان ڕێژیمی ئێران خۆی دەگۆڕدرێت یان ناچار دەبێت سیاستەکانی بگۆڕێت.