بەپێی ئەو زانیارییانەی بە بەشی هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەیشتوونە، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەرمانان پێشبڕکێی شێعری کوردیی منداڵان لە کرماشان بە بەشداریی سەدان منداڵ و مێرمنداڵ و ئەدەبدۆستانی ئەو شارە و شارەکانی سەرانسەری کوردستان بەڕێوە چوو.
شایانی باسە کە منداڵان و مێردمنداڵانی هەر چوار پارێزگای کوردستان ورمێ، سنە، کرماشان و ئێلام لەو پێشڕکێیەدا بەشدار بوون.
لە کۆتاییدا منداڵانی سەرکەوتووی ئەو پێشبڕکێیە و لە ڕادەی تەمەنیی جیاوازدا خەڵات کران.
لە ڕیزی تەمەنیی ژێر ١٤ ساڵیدا، “بەهار فەرهەنگییان” لە کرماشان پلەی یەکەمی بەدەست هێنا و هەروەها "کانی نەجەفی" لە کرماشان و "ئاڵا ڕۆستەمی" لە پاوە بە دوای یەکدا پلەی دووەم و سێیەمیان مسۆگەر کرد.
شایانی باسە لەم چەند ساڵەی دواییدا ئەمە سێهەمین پێشبڕکێی شێعری کوردیی منداڵانە کە بەڕێوە دەچێت.