ڕۆژی چوارشەممە ڕۆژی ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٥، حاجی محەممەد خاڵندی، ئەندامی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو کەسێکی حیزبی و کەسایەتییەکی خۆشناوی مەهاباد و ناوچەکە بوو.
حاجی محەممەد کارمەندی فەرمانداری بووە و لە سەرەتای شۆڕشەوە پەیوەندیی بە حیزبی دێموکراتەوە گرتووە و بووەتە ئەندامێکی چالاکی حیزب و هەر بەو هۆیەشەوە لەسەر کارەکەی دەر کراوە.
ناوبراو چەندین جار بە نهێنی سەردانی بنکەکانی حیزبی لە کۆیە کردووە و تا دواهەناسەی ژیانی وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی حیزبەکەی مایەوە.
تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی شاری مەهاباددا بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.