وەزیری بەرگریی ئیسرائیل جارێکی تر هەڕەشەی لە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کرد و ڕایگەیاند لە ئەگەری هەر هێرشێکی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئیسرائیل، ڕووبەڕووی «وڵامێکی بەهێز» دەبێتەوە و لە کردەوەی خۆیان پەشیمان دەبنەوە.
یێسرائیل کاتس بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی ڤیدیۆیی، ڕایگەیاند ئەوە ئەگەرە هەیە کە کۆماری ئیسلامی لەبەر گوشاری توندی ئابووری و ئەو گوشارە قورسانەی کە کەوتووەتە سەری، ئەگەری زۆرە دەست بۆ هێرشکردن ببات.
کاتس هۆشداری دا کە هەر هێرشێک بۆ سەر ئیسرائیل، «بە هەر هۆکارێک و لە هەر شوێنێکدا»، رووبەڕووی وەڵامێکی بەهێز دەبێتەوە؛ وەڵامێک کە زیانی قورس بە ئێران دەگەیەنێت.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە ئەم وڵامە، زیانگەلێک دەگەیەنێت کە کۆماری ئیسلامی تا ئێستا هەرگیز تووشی نەبووە.
کاتس باسی لەوە کرد کە ئەم زیانانە، لەوانە لێدانی بنکە و دامەزراوە سەرەکییەکانی وزەی کۆماری ئیسلامییە کە سەرچاوە و تواناکانی بۆ بەردەوامیی شەڕ و کردەوەی«تێرۆریستی»ی کۆماری ئیسلامی دابین دەکات.
ئەم هۆشدارییە نوێیەی یێسرائیل کاتز لەکاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی گەیشتوونەتە لووتکە. لەدوای پەرەسەندنی گرژییەکان و توندتربوونەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان و گوشاری ئابووری لەسەر تاران، مەترسیی پەرەسەندنی پێکدادانەکان لە ناوچەکەدا زیادی کردووە.
ئیسرائیل چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە ئەگەری هەر دەستدرێژییەکدا، بێجگە از وڵامدانەوەی سەربازیی ڕاستەوخۆ، بنکە و وێستگەی هەستیاری وزە و نەوتی ئێران دەکاتە ئامانج.