کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆماری ئیسلامی لە دوو لاوە هێرشی کردەوە سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات

08:37 - 11 خەرمانان 2726

لە کاتژمێر ٢ بۆ ٢ و ٤٠ خولەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٥، کۆماری ئیسلامی لە دوو لاوە، بنکە و بارەگانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کردە ئامانج.
بەپێی زانیارییەکان، لە یەکەم هێرشدا بەرزاییەکانی بالیسان لە باشووری کوردستان بە ٣ دڕۆن کراوەتەوە ئامانج و لە ماوەیەکی کەمی دوای ئەوەدا، کەمپی جێژنیکانیش کراوەتە ئامانج.
کەمپی جێژنیکان لە نزیک شاری هەولێر، شوێنی نیشتەجێبونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات بوو.
ئەم شەپۆلە لە هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی، هاوکاتە لەگەڵ دەسپێکی شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەکانی باشووری ئێران .
شەوی ڕابردوو، سێنتکام ڕایگەیاند کە هێزەکانمان گەڕێکی نوێ لە هێرشەکانی دژ بە سپای پاسدارانیان دەست پێکردووە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١٥٦ مووشەک و دڕۆن کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە دەرمانی و پەروەردەییەکانی ئەم حیزبەی بە ئامانج گرتووە.