کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە بۆکان

10:04 - 22 خەرمانان 2726

ڕۆژی شەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٥، دایە نوسرەت مورادی ژنی نیشتمانپەروەر و دایکی پێشمەرگەیەکی کوردستان، خەڵکی ئاوایی میراوا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا، لە بۆکان کۆچی دوایی کرد.

دایە نوسرەت ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بووە و لەنێو خەڵکدا جێگای ڕێز و خۆشەویستی بووە.

کوڕێکی ناوبراو بە ناوی ڕەحمان غەفووری، چەندین ساڵە لەنێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا خزمەتی کردووە و وەک کادرێکی لێوەشاوە لە چەندین ئۆرگانی حیزبیدا چالاکانە ئەرکەکانی ڕاپەڕاندووە.

ناوبراو وەک هەموو دایکانی نیشتمان ئاواتی ئەوە بوو کە کوردستان ئازاد بێ و بە ئازادی، کوڕەکەی لە باوش بگرێ و بەداخەوە ئاواتەکەی نەهاتە دی و دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆرای خەڵکی شاری بۆکاندا لە گۆڕستانی میراوا بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.