فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکام) ڕایگەیاند کە هێزە دەریاییەکانی ئەو وڵاتە لە جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی گەمارۆی دەریایی بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران، تا ئێستا ڕێڕەوی ۱۰۱ کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە؛ ڕێکارێک کە هەناردەی نەوتی ئێرانی گەیاندووەتە ئاستی سفر و دابەزینی مێژوویی بەهای ڕیاڵی لێکەوتووەتەوە.
سێنتکام ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، گۆڕینی ئاڕاستەی ئەو کەشتییە بازرگانییانە بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە پێبەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی گەمارۆدانەکە بووە.
جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی ئەم ئۆپەراسیۆنە دەریاییەی ئەمریکا لەکاتێکدایە کە ئاڵۆزییەکان لەسەر هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەکەدا، بە تایبەتی لە گەرووی هۆرمۆز، لە ئاستێکی بەرزدا ماونەتەوە.
ئەم گەمارۆ دەریاییەی ئەمریکا لە کردەوەدا هەناردەکردنی نەوتی ئێرانی بە تەواوی ڕاگرتووە و گەیاندووەیەتییە سفر، هاوکات بووەتە هۆی داڕمانی مێژوویی و تۆمارکردنی نزمترین ئاستی بەهای ڕیاڵی ئێران لە بازاڕەکاندا.