ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی خەرمانان، خەڵکی کوردستان بەدەم بانگەوازی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێرانەوە هاتن و بە داخستنی دووکان و بازاڕەکان مانیان گرت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی هەتا ئێستا بە بەشی هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەیشتووە، مەهاباد، بۆکان، سەقز، مەریوان، پەسوێی پیرانشار میاندواو لە مانگرتندان.
شاری بناویش پەیوەستی مانگرتنەکەی کوردستان بوو.
بەپێی زانیارییەکان شاری بانەش لە ئێستادا لە مانگرتندایە.
لە شاری سنەش دووکان و بازاڕەکان داخراون و مانگرتنەکە بەباشی بەڕێوە دەچێت.
هەروەها لە شاری گوێکتەپەی مەهاباد پێشوازییەکی گەرم لە مانگرتنەکە کراوە.
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک، داوای لە خەڵکی کوردستان کرد کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی خەرمانان، لە چوارەمین ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی ژینا ئەمینیدا، بە داخستنی بازاڕ و دووکانەکان مان بگرن.