دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند لە داهاتوویەکی نزیکدا بڕیارێکی گەورە لەسەر چۆنیەتیی چوونەپێشەوەی شەڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا دەدات؛ هاوکات جەختی کردەوە کە بڕیاری کۆتایی بە دانوستانەکانی لەگەڵ سەرکردەی شەش وڵاتی کەنداو دەبەستێتەوە.
سەرۆککۆماری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئاکسیۆس وتی: "بڕیارێکی گەورەم لە پێشە؛ ئایا دەمەوێت بچمە ناو شەڕەوە و ڕێژیمی ئێران لەنێو ببەم یان نا؟ ئەمە بڕیارێکی چارهنووسسازه و هەر ئەگەرێک ڕێگەپێدراوە."
ترامپ ڕوونی کردەوە کە هاوتەریب لەگەڵ کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، لەگەڵ سەرکردەکانی عەرەبستان، ئێمارات، قەتەر، بەحرەین، کووەیت و عومان کۆ دەبێتەوە.
سەرۆککۆماری ئەمریکا جەختی کردەوە کە ڕوانگەی داهاتووی واشنگتۆن بۆ خولی داهاتووی ڕووبەڕووبوونەوەکە بەپێی هەڵوێستی ئەم وڵاتانە دەبێت و وتی: "دەمەوێت بزانم هەڵوێستی ئەوان چییە و لە چ بارودۆخێکدان، چونکە ئێمە پارێزگارییەکی زۆرمان لێ کردوون."