کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانە؛ کۆڵبەرێکی تەمەن ۲۰ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بریندار کرا

13:47 - 27 خەرمانان 2726

ئاروین عەزیزی، کۆڵبەری تەمەن ۲۰ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بەسەختی بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ۲۳ی خەرمانان، ئاروین عەزیزی، کۆڵبەری تەمەن ۲۰ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "قۆرەدەرە" سەر بە شاری سەقز، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم و بریندار کرا.

بە گوێرەی زانیاریی هەنگاو، ئەو کۆڵبەرە زگی بە فیشەکی چەکی جەنگیی کڵاشینکۆف پێکراوە و بە سەختی بریندار بووە.

ئاروین عەزیزی پاش برینداربوون بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەنیا لە مانگی ئاگۆستی ۲۰۲۶دا لانیکەم، ۷ کۆڵبەر لە کوردستان یان کوژراون و یان بریندار کراون.