سەرەڕای بەڵێنەکانی پێشووی ڕێژیم بۆ پێداچوونەوە بە مووچەی کرێکاران لە مانگی خەرماناندا، هیچ بڕیارێک بۆ داپۆشینی کەلێنی نێوان داهات و تێچووی بژێویی ژیانی کرێکاران نەدرا و کەمتەرخەمی بەرپرسان بەرانبەر دۆخی ژیانی توێژی کرێکار بەردەوامە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لەکاتێکدا مووچەی بنەڕەتیی مانگانەی کرێکاران بۆ ساڵی ۱۴۰۵ نزیکەی ۱۶ میلیۆن و ۶۰۰ هەزار تمەن، مافی نیشتەجێبوون ۳ میلیۆن تمەن و یارمەتیی بژێویی کرێکاری ۲.۲ میلیۆن تمەن دیاری کرابوو، تێچووی سەبەتەی بژێویی خێزانێک گەیشتبووە ٤۲.۹ میلیۆن تمەن.
سەرەڕای ئەوەی بەرزبوونەوەی ٦٠٪ی سەرەتای ساڵ وەک زۆرترین بەرزبوونەوە دەردەکەوت، بەڵام هەڵاوسانی خاڵبەخاڵی تەواوی ئێران لە گەلاوێژدا گەیشتە ٨٩٪ و هەڵاوسانی خواردەمەنی و خورادنەوەکانیش سنووری ١٢٧٪ی بەزاند؛ ئەمەش توانای کڕینی کرێکارانی بە تەواوی لەنێو بردووە.
بەرپرسانی ڕێژیم بە خۆدزینەوە لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی شوڕای باڵای کار و پەکخستنی ماددەی ٤۱ی یاسای کار، بەئەنقەست چاکسازیکردنی مووچەیان دوا خستووە.
ئەم کەمتەرخەمییە ئەنقەستە لەکاتێکدایە کە کەڵێنی نێوان مووچە و تێچووی ڕاستەقینەی ژیان، بژێویی بنەماڵە کرێکارییەکانی خستووەتە لێواری مەترسییەکی قووڵیی مرۆییەوە.