ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٥، کاک سەعدوڵڵا مەتاعی، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشییەوە، لە شاری کرماشان کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست لە دایک بووە و چەندین ئەندامی بنەماڵەکەی، پێشمەرگە و لایەنگری حیزبی دێموکرات بوون.
هەروەها ناوبراو چەند ساڵێک پێشمەرگە بووە و دواتر لەسەر داواکاریی خۆی و ڕەزامەندیی حیزب، گەڕاوەتەوە نێوخۆ و وەک کەسێکی حیزبی و نیشتمانپەروەر خزمەتی کردووە.
شایانی باسە سێ برای کاک سەعدوڵڵا بە ناوەکانی سەعید مەتاعی، ئیسماعیل مەتاعی و عەبدوڵڵا مەتاعی، پێشمەرگە و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوون.
ناوبراو هەتا دوایین هەناسەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبەکەی مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.