ڕۆژی شەممه ٢٨ی خەرمانان، وەستا خدر ساڵحی، ئەندامی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی نجنێی سەروو لە بانە، لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
وەستا خدر لە ساڵی ١٣٥٨ پێوەندیی بە تەشکیلاتی حیزبەوە گرتووە، دواتر بۆ ماوەی ٢ ساڵ لە هێزی بەرگریدا ئەرکی خۆی بەجێ گەیاندووە.
ناوبراو تا کۆتایی تەمەنی وەکوو ئەندامێکی چالاک و نهێنی پارێز هاوکاریی کادرە تەشکیلاتییەکان و پێشمەرگەکانی ئەو ناوچەی کردووە.
ناوبراو هەموو ئاواتی ڕزگاریی کوردستان بووە، بەڵام بەداخەوە مەرگ مەودای نەدا وەدیهاتنی ئاواتەکانی بە چاوی خۆی ببینێ و بۆ هەمیشە دڵەگەورەکەی لە لێدان کەوت.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.