سکات بێسێنت، وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا، ڕاگەیاند کە هەموو هێڵە ئاسمانییەکانی کۆماری ئیسلامی لە یەکەم ڕۆژی پاییز واتا ١ی ڕەزبەرەوە دادەخرێن و وتیشی "پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانیی ئێران دەکەوێتە بەر مەترسیی گەمارۆ دووەمییەکانی ئەمریکا".
بێسێنت ڕاشیگەیاند کە ئەو کۆمپانیایانەی سووتەمەنی، خزمەتگوزاریی فڕۆکەوانی دەدەنە ئەو فڕۆکانەی کۆماری ئیسلامی یان بلیت دەفرۆشن، دەستپێڕاگەیشتنیان بە سیستمی دارایی دۆلاری لەدەست دەدەن.
وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی سی ئێن بی سی وتی: «کاتێک فڕۆکە ئێرانییەکان لە فڕۆکەخانەیەکدا دەنیشنەوە، نابێت سووتەمەنیان پێ بدرێت، نابێت خزمەتگوزاریی فڕۆکەخانەیان پێشکەش بکرێت، نابێت بلیتیان بفڕۆشیت، ئەگینا لە سیستمی دۆلاریدا دەردەکرێت».
ئەو وەزارەتە پێشتر لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی «گۆشەگیرکردنی ئابووری»دا هەموو کۆمپانیا ئاسمانییە چالاک ماوەکانی کۆماری ئیسلامی گەمارۆ دا و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هێڵە ئاسمانییەکەی ڕێژیمی ئێرانی خستووەتە بەر مەترسیی گەمارۆ دووەمییەکان.