کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باڵوێزی ئەمریکا لە ناتۆ: گەمارۆکانی ئەمریکا ئێرانیان ڕووبەڕووی داڕمانی دارایی کردووەتەوە

11:06 - 12 خەرمانان 2726

"مەتیوو ویتاکێر"، باڵوێزی ئەمریکا لە ڕێکخراوی ناتۆ ڕایگەیاند، گەمارۆ دەریایی و سزاکانی واشنگتۆن، ئێرانیان بەتەواوی مایەپووچ و دەستبەتاڵ کردووە و دەسەڵاتدارانی تاران ئیتر ناتوانن لەسەر ئەم ڕێبازەی ئێستایان بەردەوام بن.

ویتاکێر لە وتووێژێکدا لەگەڵ کاناڵی "فاکس بیزینس"، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو و دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا هاوڕان لەسەر ئەوەی گەمارۆ سەربازی و ئابوورییەکانی ئەم دواییەی واشنگتۆن، کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان گەیاندووەتە لێواری داڕمانی تەواوەتیی ئابووری.

باڵوێزی ئەمریکا لە ناتۆ داوای لە تاران کرد بە زوویی ڕێگەی داماڵینی چەکی ئەتۆمی بگرێتە بەر، هێرشەکان ڕابگرێت و لەگەڵ واشنگتۆن بگاتە ڕێککەوتن.

ویتاکر جەختی کردەوە ئێران بە نزیكەی ٩٠ میلیۆن حەشیمەتەوە دەتوانێت ببێتە کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لە ٤٧ ساڵی ڕابردوودا ڕێگەیەکیان هەڵبژاردووە کە تەنیا مەینەتی و ماڵوێرانیی بۆ خەڵکەکەی بەدوای خۆیدا هێناوە.