لە درێژەی گیانلەدەستدانی کرێکاران لە ئێران و کوردستان بەهۆی نەبوونی سەلامەتیی ژینگەی کار و بارودۆخی نەگونجاوی کارکردنەوە، کرێکارێک لە شاری مەریوان گیانی لە دەست دا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هێرانا، کرێکارێک بە ناوی هێرش عەبدی، خەڵکی ئاوایی "ڕەزاو" و دانیشتووی مەریوان لە کاتی کارکردندا بەهۆی ڕووداوێکەوە لە ئاوایی "گاگل" سەر بە ناوچەی خاومیراوا، گیانی لەدەست دا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو کرێکارە لە کاتی گوێزتەکاندن لە ئاوایی گاگل لە دارە گوێزەکە کەوتووەتە خوارەوە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی "فەجر"ی مەریوان، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.
هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئامار، لە ١١ی بانەمەڕی ١٤٠٤ تا ٨ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، زیاتر لە ٥ هەزار و ١٩ کرێکار لە ئەنجامی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەست داوە یان بریندار بوون.
زۆرینەی کرێکارانی ئێران لە بارودۆخی نەبوونی ئەمنییەتی کار و نەبوونی بیمەی گونجاودا کار دەکەن و بەهۆی کەمیی پشکێنەرانی کار و لاوازیی ژێرخانەکانی سەلامەتییەوە، تۆمارکردن و پێشگرتن لە ڕووداوەکانی کاری رووبەڕووی ئاستەنگی جیددی کردووەتەوە.