لە درێژەی هەڕەشە چەندبارەکانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، پاسداری تێرۆریست محەممەدباقر قاڵیباف، سەرۆکی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران هۆشداریی دا ئەگەر ڕێگە بە تاران نەدرێت نەوت بفرۆشێت، دەستبەجێ ئاستەنگ بۆ ڕەوتی وزەی جیهانی دروست دەکەن.
قاڵیباف لەو هەڕەشانەیدا جەختی کردەوە: "لە ناوچەیەکدا کە ئێمە نەوت نەفرۆشین، کەس نەوت نافرۆشێت و ئەگەر ئەمنییەتی ئێمە پارێزراو نەبێت، هیچ ژێرخانێک ئەمنییەتی نامێنێت."
ئەم لێدوانان و هەڕەشانەی قاڵیباف لەکاتێکدایە کە گەمارۆی ئاسمانی و بازرگانیی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران بەردەوامە.
لە وڵامی ئەم گوتارە هەڕەشەئامێزەدا، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بەتوندی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی دژی ژێرخانی وڵاتانی ناوچەکەی مەحکووم کرد.
ماجد ئەلئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند ئەم دەستدرێژی و هەڕەشانە بەزاندنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەمای دراوسێیەتی باشە.
ئەلئەنساری ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتانی کەنداو هەڵیان نەبژاردووە ببنە بەشێک لەم شەڕە و پێویستە کۆماری ئیسلامی کۆتایی بە پەلامارەکانی بۆ سەر ناوچەکە بهێنێت.