کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیانلەدەستدانی لاوێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی سپای تێرۆریستیی پاسداران

09:19 - 8 رەزبەر 2726

نایب کەرەمی، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە کاتی مەڕداری لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارەدا، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تێرۆریستییەکانی سپای پاسداران گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕەزبەر، لاوێکی خەڵکی ئاوایی «بانی‌نار»ی شاری سەلاسی باوەجانی لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارەدا، لەلایەن هێزە تێرۆریستییەکانی سپای پاسدارانەوە تەقەی ڕاستەوخۆی لێکرا و گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو، دوای تەقە لەم لاوە مەڕدارە، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دروستکردنی کەشێکی توندی ئەمنی، ئاوایی "بانی نار"یان گەمارۆ داوە.

شایانی باسە ساڵانە هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی تاران بە شێوەی بەردەوام، بەبێ هیچ هۆکارێک هاووڵاتییانی کوردستانی دەدرێنە بەر دەستڕێژ و بەو هۆیەوە ساڵانە دەیان هاووڵاتیی بێتاوان لە کوردستان و سەر بە نەتەوە بندەستەکانی ئێران گیانیان لەدەست دەدەن.